بەبەشداری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانو 9 لایەنی سیاسی دیكە، لە كۆبوونەوەیەك لە شاری هانۆفری ئاڵمان، ئیئتیلافی هاوكاری بۆ ئازادیو یەكسانی لە ئێران دامەزراندنی خۆی راگەیاند.
ئیئتلافەكە لە بەیاننامەیەكدا داوای رووخانی كۆماری ئیسلامی هێنانەسەر كاری حكومەتێك لەسەر بنەمای كۆماریی، دیموكراسیو جیایی دین لە دەوڵەت دەكات.
لەبەیاننامەكەدا هەروەها بەرگریی لە سیستمی فیدرالی بۆ ئێرانی پاش رژیم دەكات كە تێیدا مافی یەكسان بۆ هەموو نەتەوەكانی ئێران دەستبەر بكرێت.