بەداخەوە رۆژی هەینی رابردوو كاكە عەلی خەلیقی باوكی دوو پێشمەرگەو فەرماندەی فیداكاری كۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
كاكە عەلی باوكی هاوڕێیان ناسر و نادری خەلیقی بوو. هاوڕی ناسر لەكۆتایی ساڵی 1360 لەشەڕێكی ناوشاری سەقز لەگەڵ هێزەكانی رژیم گیانی ئازیزی بەخت كرد. هاوڕێ نادریش لە هاوینی ساڵی 1356 لەناوچەی بۆكان لەشەڕێكی سەخت دا گیانی بەخت كرد.
كۆسپی لەدەستدانی دوو رۆڵەی خۆشەویستی ئەم بنەماڵەیە، هەرگیز ورەی بەرزی كاك عەلیو خانەوادەكەیانی بەرنەداو هەموو كەس بە ڕێزو خۆشەویستییەوە لەو بنەماڵەیە دەڕوانن.
لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خەلیقیو هەمو كەسوكاریانو خەڵكی قارەمانی شاری سەقز دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.
یادی و ناوی بەرزو بەرێز بێت و ڕێگای هاوڕێیانی گیانبەختکردو پڕ رێبوار بێت