بەداخەوە ئاگادار كراینەوە كاك رەشید رەوشەن، كەسایەتی تێكۆشەرو خۆشناوی شاری مەریوانو باوكی پێشمەرگەی گیانبەختكردوی كۆمەڵە هاوڕێ عەتا رەوشەن ماڵئاوایی لە ژیان كردوە.
كاك رەشید كەسایەتییەكی دیارو خۆشناوی ناوچەی مەریوانەو لەماوەی ساڵانی رابردوودا لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامییەوە فشارێكی زۆر لەسەر بنەماڵەكەی بووەو، چەندینجار خۆیو كچەكانی لەلایەن هێزەكانی رژیمی ئیسلامییەوە دەستگیرو زیندانی كراون.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی رەوشەنو هاوڕێیانی كۆمەڵەو خەڵكی تێكۆشەری مەریوانو كاك بورهانو سەرجەمو براو خوشكەكانی دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
20ی بەفرانباری 1394
10ی ژانویەی 2016