مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ماڵئاواییكردن لەژیانی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە بروسكەیەكی سەرەخۆشی بڵاودەكاتەوە.
دەقی بروسكەكە:
یەكێتی سەرەخۆشی لەبنەماڵەی دوایەمین وەزیری كۆماری كوردستان دەكات
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی سمایل ئیلخانیزادە دواهەمین وەزیری كۆماری كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی عومەر ئیلخانیزادە كوڕی كۆچكردو كردوە.
بەرێز/ عومەری ئیلخانیزادە
بابەت/ پرسەنامە
سڵاوێكی گەرم…
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەرێزتان (سمایل ئیلخانیزادە)مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیت ئاراستە دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. هیوادارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت.
باوكی بەرێزتان تێكۆشەرێكی دێرینی كوردایەتی و كەسایەتیەكی كۆمەڵایەتی سەنگین و خۆشەویستی ناو كۆمەڵانی خەڵك بوو, دوایین وەزیری كۆماری مەهابادیش بوو. جارێكی تر پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەو خانەوادە بەرێزەكەتان دەكەین و یەزدان سەبووری هەموولایەك بداتەوە.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
22/5/2016