بە داخێکی گرانەوە ئەوڕۆ ئاگادار بوین کە ژیان سەیادەت ڕۆڵەی ھاڕێیانی لە مێژینەی کۆمەڵە بەدری تەوحیدی و خالید سەیادەت دوێنێ ئێوارە ماڵاوایی لە ژین کردوە. ئەو کۆستە ناوادەیەی ژیانی دڵ پڕ لە ئەوین و لاو، ھەموانی تاساند.
ژیان لە نێو کۆڕی خەبات و لە باوەشی دایک و بابێکی پێشمەرگەدا چاوی بە ژین پشکوت و بەشێک لە تەمەنی لە باوەشی پێشمەرگەی کۆمەڵە دا بەسەر برد. ژیان کە فامی کردەوە کوردستان خۆشەویست و کۆمەڵە پەسەند بوو. وەک لاوێکی کورد لە تاراوگە لێھاتویی لە خۆی نواند و خۆشەویستی ھاوڕێیان و گەنجەکان بوو.
ئێمە لە لایەن ھەموو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی و ھاوخەمی بە ھاوڕێیان خالید و بەدری و بنەماڵەی سەیادەت و تەوحیدی پێشکەش دەکەین. لە ناخی دڵەوە بەو کۆستە ناوادەیە خەمبار و دڵ گرانین و ھیوای خۆڕاگری بو تارای ئازیزی خوشکی ژیان و دایک و بابی دەخوازین
بەرز و بەڕێز بێ یادی ژیانی روح سوک و دەم بە پێکەنین.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
٢٦. ٣. ٢٠١٩ زایینی یان ٦ خاکەلێوەی ١٣٩٨ ھەتاوی