رۆژی شەممە ٩ی مارس لە شاری یوتوبۆری سوئێد رۆژی جیهانی ژنان بە بەشداری ژماریەک لە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز بەڕێوەچوو.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کومیتەی یوتوبۆری لە گەڵ رێکخستنی حیزبی شیوعی کوردستان لە شاری یوتوبوری بە مەبەستی خزمەت و بەهێزکردنی خەباتی یەکسانی، بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن سمینارێکیان بۆ دو کەسایەتی ناسراوی بواری یەکسانی، بەڕێزان ڕیواس بانیخێڵانی و ئەحمەد ئەسکەندەری ڕێکخست.
سەرەتا خاتو ڕێناس پاش سپاس و بەخێرهێنانی هەر دو کەساییەتی بەڕێزان : خانمی ڕێواس بانیخێڵانی و بەرێز ئەحمەد ئەسکەندەری هەروەها ئامادەبووانی کۆڕەکە، ساتێک هەستان و بێ دەنگی راگیرا بۆ ڕێزگرتن لە خەباتی ژنان و گشت قوربانیانی دەستی کۆنەپەرەستی و پیاوسالاریی و ئایینسالاریی.
ڕێواس بانیخێڵانی قسەوباسێکی لە ژێرناونیشانی توندوتیژی ناوخێزان و کاریگەری بۆ سەر منداڵ و کاردانەوەی توندوتیژی لە سەر شێواندنی کەسایەتی منداڵ لە ژیاندا پێشکەش کرد.
هەروەها بەڕێز کاک ئەحمەد ئەسکەندەری قسەوباسێکی لە ژێر ناونیشانی ئاوڕدانەوەیەک لە خەباتی ژنانی ئێران و کوردستان لە چلەمین ساڵیادی شوڕش دا و ڕەوتی داهاتووی پێشکەش کرد کە لە هەر دو بەشەکەدا باس لە دوایین پێشکەوتن و گەشەکردنی بزوتنەوەی فێمینیزمی لە جیهان و کوردستان کرا.
سمینارەکە بە بەشداری گەرموگوڕی ئامادەبوان و پرسیار و وەڵام سێ کاتژمێر درێژەی کێشا.