بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە دەگەن، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئیسلامی بەردەوامن لە دەستبەسەر کردنی چالاکان و هەڵسووراوانی سیاسی و مەدەنی کوردستان ولە درێژەی ئەم رەشبگیرییەدا و دوای دەستبەسەرکردنی پێنج کەسی دیکە لە چالاکانی ئەدەبی و ژینگەپاریز لە شارەکانی بۆکان ، سنە ، سەقز و مەریوان، ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان گەیشتە ٩٤ کەس.
شایانی باسە کە هەموو دەستبەسەر کراوەکان بە شێوەی پۆلیسی و مافیایی و بە بێ هێچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی دەستبەسەر کراون و زۆربەیان بۆ شوێنی نادیار و گرتووخانە نهێنییەکان گوستراونەتەوە کە ئەوەش بۆتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نیگەرانی لە نێو بنەماڵەی دەستبەسەرکراوەکان و چالاکان و خەڵکی کوردستاندا. ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسووراوانی سیاسی و مەدەنی کوردستان و ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی بەریندا وێرای مەحکوومکردنی ئەو رەشبگیرییەی حکوومەتی ئیسلامی کە هاوکاتە لەگەڵ شەپۆلی ئێعدامکردنەکان لە بەلووچستان، روو لە ناوەند و رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە لە کاتێکدا رژیمی ئیسلامی لە ئاستی نێونەتەوەیدا خەریکی سات و سەودا و سازانە، ئیجازە نەدەن لە نێوخۆ دەست بداتە سەرکووت و داسەپاندنی کەشی ترس و تۆقاندن و راوەدوونانی هەڵسووراوان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی.
ناسنامەی ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوەکان بەمجۆرەیە:
مەهاباد:
ئیمان عەبدی، حەسەن عەبدی، سۆران حەسەن زاده، سۆران محەممەدی، ئەمر بایزیدی ئازەر، دەریا تاڵەبانی، شەپۆل خزری، سالار ڕەهوی، ئەفشین مام ئەحمەدی، سیروان نووری، فەرزاد سامانی، سۆران عومەرزادە، ئەسرین محەممەدی و سوهەیب بادرووج.
بۆکان:
مستەفا ئیلخانی زادە، عەزیز ناسری، حسێن گەردشی، قادر ڕەسووڵ پوور، محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور، عەلی زوڵفی، حسێن مێهرەبانی، هێرش ڕەسووڵ پوور، فۆئاد محەممەدی پوور، فەریبا ئەحمەدی، ڕۆژین محەممەد پوور، ڕەزا محەممەد، فەرهاد زەندی، عەتا ڕەحمان زادە، سەردار محەممەد پوور، عەزیمە ناسری، مەحیەدین شامە، حامید ڕەسووڵ پوور، ئەیووب ڕەسووڵ پوور، حسێن ڕەسووڵ پوور، ئیدریس حاجی ڕەسووڵ پوور، سەلاح حاجی ڕەسووڵ پوور و سیروان محەممەد پوور.
نەغەده:
عەبدوڵڵا حاج ئەحمەدی، پەیمان حاج ئەحمەدی، گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی، ئاسۆ محەممەدی، ئومێد سەلیمی، ڕەحیم سەلیمی، ڕەحمان دەریازی، دیاکو زەردەشتی، تالب ڕێحانی و ڕەشید ڕێحانی، ڕەحمان ئیبراهیمی.
پیرانشار:
ڕەسووڵ لاوازە، کەریم خەلیفانی، حیسامەدین خزری، پشتیوان نەبی زەڕگەتەن، مەحیەدین شامە، محەممەد ئەمین(شۆڕش) ئەحمەدی، ڕەحمان دەریازی، سەلام خەلیفانی.
مەریوان:
زانیار موعتەمێدی، سیروا کەریم نەژاد، کەیوان مینوویی، کارۆ عەلیداد، جەبار پیرۆزی، سەلمان ئەدوایی، شێرکۆ پائاهوو، دانا سەمەدی، عەدڵ پەروازە.
سنە:
ئارام یووسفی، ئارام مورادیا، کامیل نووری، شیروان ئەمینی، ئەمیر ڕەزایی، عەبدوڵڵا ئاسال و جەمیل ئەحمەدیان.
کرماشان:
نەسرین یەزدانی پوور، نازەنی ئەتابەکی، مەلیحه مورادی، سەمیرا فەرەحناکی و ئیلهام یەزدانی پوور
سەوڵاوا:
سیامەک مەنسوور پوور، فەرەیدوون ئەدوایی، ئەکڕەم ئەدوایی، فەردین ئەدوایی
رەبەت:
بەهمەن یووسف زادە، فەرهاد مووسا پوور و فەرەیدوون مووسا پوور
سەقز:
عەتا ڕەحمان زادە، کەریم خەلیفانی، ئەفشین ئیلاهی و بابەک بابایی
ئیلام:
ئەیووب ساڵح وەرزی