رۆژی هەینی 19ی جۆزەردان/ 9ی ژوەن، بۆ ناڕەزایی بە بەشداری ئێران لەكۆنفرانسی ساڵانەی رێكخراوی جیهانیی كار، خۆپیشاندانێك لە شاری ژنێڤ بەڕێوەچوو.
بۆ سازدانی ئەم خۆپیشاندانە پێشتر كۆمیتەیەك لە نوێنەرانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانو چەند لایەنی ئێرانییو كوردستان پێكهات كە ماوەی مانگێك ئامادەسازییان بۆ كرد.
خۆپیشاندانەكە دژ بە بەشداری نوێنەرانی رژیمی ئیسلامی لە 106مین كۆنفرانسی ساڵانەی رێكخراوی جیهانیی كار (ILO) بوو كە پەیامی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن هاوڕێ عابید سەرمەستی خوێندرایەوە.
لەكۆتایی خۆپیشاندانەكەشدا بڕیارنامەیەكی هاوبەش بە 5 زمان خوێندرایەوە.