دوێنێ شەممە وەفدێكی كۆمەڵە لە سویس بەشداری لە رێوەڕەسمێكی تایبەت بە لەسێدارەدانی مەنسوری ئاروەند كردو لەو رێوڕەسمەدا ئیدانەی ئەو تاوانەی كۆماری ئیسلامی كرا.
لە رێوەڕسمەكەدا كە لەبەردەم بینای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە ژنێڤ سازكرا، بەشداربووان بە هەڵدانی دروشمو پەیام ئیدانەی ئەو تاوانەیان كرد.
لەرێوڕەسمەكەدا پەیامی كۆمەڵە لەلایەن هاوڕێ كامەران محەمەدی خوێندراوەو دواتر لەلایەن بەشداربووانەوە سكاڵایەكی یاسایی دژی تاوانەكان دژە ئینسانییەكانی كۆماری ئیسلامی ئاراستەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان كرا.