ڕۆژی یەکشەممە 1ی ئەیار بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارەوە، هاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەر دو شاری یۆتۆبۆری و ستۆکهۆڵم ، تێکرای هەزاران ئینسانی چەپ و پێشکەوتوخواز دژ بە نایەکسانی و چەوساندنەوە بە دروشم و ئاڵای رەنگاوڕەنگەوە تێکەڵ لە گەڵ گەورەترین سەندیکای کرێکاری ناسراو بە LO سەر بە پارتی سوسیال دیموکراتی سوئید بە بەشداری خۆیان لەو ڕێپوانیاندا رێزیان لە خەباتی کرێکاران و هاوپشتی چینی کرێکاران گرت.هاوڕێیانی کۆمەڵە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کۆمەڵە و ئاڵای کوردستان و بەنوسراوی بایکوتی ڕژیمی ترۆریستی ئیسلامی ئێران، کە سەرچاوەی تیڕۆر و نائەمنییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بژی و بەردەوامبێت خەباتی جیهانی چینی کرێکار سەرەنجی خەڵک و مێدیای بۆ خۆی رادەکێشا. و بەو شێوەیە ئەو ڕێورەسمە بەرز بە شکۆوە بەڕێوەچوو.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان .
کومیتەی سوئید
2022/05/01
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان .
کومیتەی سوئید.2022/05/01