دوێنی دووشەممە لەسەر بانگەوازی هاوبەشی كۆمەڵەو پارتی ژیانی ئازاد لەشاری ژنێڤ، خۆپیشاندانێك لەبەردەم نوسینگەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەكە لەكاتێكدا بوو كە لەناو بینای رێكخراوەی نەتەوە یەكگرتوەكان، ئەحمەد شەهید، نوێنەری ئەو رێكخراوە بۆ كاروباری مافەكانی مرۆڤ لە ئێران سەرقاڵی پێشكەشكردنی راپۆرتی ساڵانەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بوو.
لە خۆپیشاندانەكەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو كوردانی ژنێڤ تێیدا بەشداربوون، پەیامی كۆمەڵە لەلایەن هاوڕێ كامەران محەمەدی، ئەندامی كۆمیتەی سویسی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان خوێندرایەوە كە باس لە پێشیكارییەكانی رژیمی ئیسلامی لە ئێرانو كوردستان كرا.