رۆژی یەكشەممە 30 ئاوریل، بە بەشداری نوێنەری كۆمەڵە، نوێنەرایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە ئاتنی پایتەختی یونان كرایەوە.
لە رێوڕەسمەكەدا هاوڕی ئاكۆ محەمەد پور بە نوێنەرایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداری كرانەوەی نوێنەرایەتی پەیەدەی كردو پەیامی كۆمیتەی یونانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی پێشكەش بە بەرپرسانی نوێنەرایەتی پەیەدە كرد.