بە بەشداری وەفدێكی كۆمەڵەو پێنج لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆبوونەوەیەك لە بنكەی سەرەكی حیزبی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو.
رۆژی دووشەممە 16ی رەشەمەی 1395، وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان كە بریتین بوون لە هاوڕێیان: فەریبا محەمەدی، ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەو بەرپرسی كۆمسیۆنی زاگرۆس، محەمەد حەكیمی ئەندامی كۆمسیۆنی زاگرۆس بەشداری كۆبوونەوەیەكیان كرد كە هەریەك لە لایەنەكانی: كۆمەڵە – رێكخراوی كوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانو سازمانی خەباتی كوردستان، ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.
لە كۆبوونەوەكەدا، هەر شەش لایەن سەبارەت بە چۆنیەتیی پێشوازی کردن لە نەورۆز، جەختیان لە هاودەنگی هەرچی زیاتر و پشتیوانی لە هەرچی باشتر بەڕێوەچوونی ئەو بۆنە نەتەوەییە، پێداگرییان لەسەر یەکریزی و هاوتەریبی، داکۆکی لە کولتوور و ئازادییەکان، نیشان دانی یەکڕیزیی توێژەکانی خەڵکی کوردستان لەهەمبەر ویستە نەتەوەییەکانیان، پارێزگاری کردن لە ژینگەیەک کە کەوتۆتە بەر مەترسی لە لایەن ڕێژیمەوە و هەوڵدان بۆ بەرجەستەکردنی هێماکانی خەباتی نەتەوەیی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا کردەوە.