لە سەر بانگهێشتی بەدەپە هەێئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستی هاوڕی عومەر ئیلخانی زادە سکرتیێری گشتی کۆمەڵە بەشدارییان کرد لە ئاهەنگی نەۆرۆز لە شاری ئامەدی کوردستانی باکوور.
روژی پێنج شەمە ٢١ی مارس ئاهە نگی نەورۆز لە شاری ئامەد بە بشداریی جەماوەرێکی بەرین لە خەڵکی کوردستان بەڕێوە چوو،کە تیایدا
هەێئەتی کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان پەێامی پیرۆزبایی پێشکەش بە گەلی کورد لە کوردستانی باکوورو پارتی ئاشتی و دیموکراسی :بەدەپە: کرد.