رۆژی شەممە 2021/5/29 بەشداری وەڤدێکی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد بە بەشداری هاوڕێ چیمەن جوانروودی و هاوڕێ لەتیفە موحەمەدی و هاوڕێ سنوور حەنیفی پوور لە دیبەیتی (پرسی ژن لە دیدگا فیکری و سیاسییە جیاوازەکان) کە لەلایەن مەکتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە لە هوتێل هایکرێست لەشاری سلێمانی رێکخرابوو.
لەم دیبەیتەدا باس لە چەندین تەوەری گرنگ کرا کە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و توێژەر و لێکۆڵەری پرسەکانی ژنان پێشکەش کرا و لە کۆتاییدا دەروازەی گفتۆگوو بۆ بەشداربووان کرایەوە و ئاڵوگۆری فکری کرا.