رۆژی چوارشەممە یەکی مەی رۆژی جیهانیی هاوپشتی چینی کرێکار لە چەندین شاری ئاڵمان هاورێیانی کۆمەڵە بەشداری چالاکانەیان لە رێپێوانەکان کرد.
هاورێیانمان لە شارەکانی برلین، فرانکفۆرت، هامبۆرگ، کۆڵن، هانۆفر و کاسل بە تراکت، ئاڵا و سرودی کۆمەڵە بەشداریان لە رێورەسمی یەکی مەی کرد.
سەرکەوێ بزوتنەوەی عەداڵتخوازانە و حەقخوازانەی کرێکاران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان-کۆمیتەی ئاڵمان