رۆژی ۱ی مەی ۲۰۱۹ ئەندامانی کۆمەڵە لە شاری یۆتۆبۆری لە خۆپیشاندانێکی بەرینی جەماوەری بە بۆنەی ئەوەڵی مانگی مەی- ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار- کە لە لاین حزبی چەپی وڵاتی سۆئێدەوە ڕێکخرابوو بەشدار بوون.
هاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، هاودەنگ و هاوهەنگاو لە گەڵ هەزاران کەسایەتی و دەیان هێزو لایەنی سوسیالیستی و یەکسانیخواز هاتنە سەر شەقام و بە ڕێپێوان و وتنەوەی سرودی شۆڕشگێڕانەوە، دەنگیان بەرانبەر بە کۆمەڵگای ناعادڵانەی چینایەتی هەڵبڕی.
درووشمی “بایکۆتکردنی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی لە ئێران” و زەق کردنەوەی ڕەنج و کوێرەوەری کرێکارانی کۆڵبەر لە کوردستان و پێویستی پشتیوانی و سەرنجی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ ئەم دیاردەیە، دوو بابەتی سەرەکی بوون کە لە نووسراوەو تراکتەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەم خۆپیشاندانەدا ڕەنگیان دابووەوە.
پیرۆز بێت ڕۆژی هاوپشتی جیهانی کرێکاران!