ژمارەیەک لە هاورێیانی کومیتەی ئاڵمان بۆ دژایەتی لەگەڵ سزای ئێعدام لە ئێران و پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی بەشدارییان لە چەند خۆپیشاندان و ئاکسیۆنی نارەزایی کرد.
رۆژی ٢ی فێوریە هاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کومیتەی ئاڵمان بەشدارییان لە ئاکسیۆنی دژ بە ئیعدام ڕامین حسەین پەناهی و هەدایەت عەبدوڵا پور و هەروەها بۆ پشتیوانی زیندانیانی سیاسی لە ئێران کرد.
هەر لە درێژەی چالاکییەکانی کۆمیتەی ئاڵمان ئێوارەی رۆژی ٢ی فێوریە شاندێکی ئەو کۆمیتەیە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی ٧٢ ساڵەی دامەرزاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد.