ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ١٩ی سێپتامبری ۲٠۲۱ی زایینی بەرابەر لەگەڵ ٢٩ی خەرمانانی سالی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و مەحکووم کردنی هێرشەکانی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی ئێران بۆ سەر سنوورەکانی کوردستان و بارەگاکانی ڵایەنەکانی کۆمەڵە و حیزبی دیمۆکراتی کوردوستانی ئێران، بە بەشداری کۆری کوردەکانی دانیشتوی وڵاتی فەرانسەو هەروەها ئەندام و لایەنگران ودۆستانی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ئەندام لە ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و کۆمەلێک لە چالاکانی سیاسی نەیاری کۆماری ئیسڵامی لە وڵاتی فەرانسە و لە شاری پاریس خۆپێشاندان و گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەرفراوان بەڕێوەچوو.
لەو مەراسمەدا زۆر بەڕێز کاک ” عەزیز ماملێ ” لەڵایەن کۆری کوردەکانی دانیشتوی فەرانسە و بە نۆێنەرایەتی بەشداربوانی ڕیپێوانەکە بە سێ زمانی فەرانسی ، کوردی و فارسی قسەو باسێکی بە پێزی رو بە بەشداربوان پێشکەش کرد .
هەروەها پەیام و دروشمی بەشداربوان، مەحکوم کردنی ئەو هەڕەشە و هێرشانەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بوو بۆ سەر ڵایەنەسیاسییەکانی رۆژهەڵات و
لە درێژەی ئەم خۆپێشاندانەدا چەندین دروشمی کوردی، فارسی و فەرانسی لە لایەن بەشدار بوانەوە خوێندرانەوە .
خۆپیشاندەران یەکدەنگ تەئکیدیان لە سەر تەبایی و گیانی ھاوکاریی ھیز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کردەوەو ھیوای ئەوەیان خواست کە ھەرچی زیاتر کار بکرێ بۆ یەکیەتیی و یکریزی لایەنە سیاسیەکان کە ببێتە هۆی وڵامدەری خواستەکانی خەڵکی کورد بە گشتی و خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە تایبەتی.
ئەم خۆپیشاندانە پاش دوو سەعات کۆتایی پێهات.
کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردوستان پاریس – فەرانسە
١٩ی مانگی سێپتامبری ساڵی ٢٠٢١ی زایینی
بەرابەر لەگەڵ ٢٩یمانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی