رێکەوتی 6ی سپتەمبەر 2014 کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وڵاتی سوئید بە ئامادە بوون و بشداری ژمارەیەک لە هاۆڕیێان لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو.
دوای بە خێرهێنانی هاۆڕیێان ، لە لایەن کۆمێیتەی سوئیدی تشکیلاتی کۆمەڵەوە ، دەقیقەیەک بێ دەنگی و هەستان راگیرا بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئازیزانی گیانبەختکردوی ریزەکانی کۆمەڵەوگشت گیانبەختکردوانی ڕێگای بزوتنەوەی رزگاریخۆازی و ئازادی لە کوردستان دا. هاۆکات پەخشی سرودی رەسمی کۆمەڵە (سرودی بانگەواز) پێشکەش کرا. پاش خوێندنەوە و تێبینی هاۆڕێیان وپەسەند کردنی رۆژەڤی کۆبونەوەکە ،هاۆڕیێانی کۆمێیتە گوزارشی کارو چالاکی خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
گوزارشتەکە بریتی بو لە : گوزارشتی ماڵی ، گوزارشتی کارو وچالاکی، وهەڵسەنگاندنی ئەم دەورە لە کارو چالاکیمان.
بەشێکی دیکە لە کۆبونەوەکە ، گەلێک باس وگفتوگۆ لە بۆاری جیاوازدا کەوتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. پاش قسەوباسی تێرو تەسل ورخنەوپێشنیار، بریارو توافق و پەیمان تازە کردنەوە کرا ، کە سورتر لە رابردووەفاداربین بە راپەراندنی ئەرکەکان و ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە.
پاشان باس و لێدوان کرا لە سەر بەرنامەوپلان دانان و دابەشکردنی ئەرکەکانمان بۆ راپەراندنی کارو چالاکیمان لە داهاتودا.
شایانی باسە کە هاوڕێ رەزا کەعبی بەر پرسی هئێت ئیجرایی لە رێگەی سکایپەوە وەسڵ بە کۆبونەوە کرا و بەڕێزیشی کورتە باسێکی لەسەر بارودۆخی ئیستاو ئەهمیتی کار و چالاکی تشکیلاتی کۆمەڵە لە دەرەوە ی وڵات ، پێشکەش بە کۆنفرانسەکە کرد.
پاشان چەند هاۆڕێ بۆکۆمێیتە ی نۆێ هەڵبژێردرا .و بەم شێوەیە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵە ی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وڵاتی سوئید لە کشوهەوایێکی هاۆڕێیانەسەرکەوتووانە کۆتایی پێ هات .