بیست و پێنجمین کۆنگرەی ئینترناسیۆناڵی سوسیالیست به بەشداری نوێنەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان دەسیپێکرد.
رۆژی پێنجشەممە ۲ی مارس بیست و پێنجمین کۆنگرەی ئێنترناسیۆناڵی سوسیالیست بەدروشمی (جیهانێك لەئاشتی- یەكسانیو هاوكاری) له شاری کارتەگێنا له وڵاتی کۆلمبیا له ئەمریکای جنوبی دەستپێکرد. رۆژی پێشتر، رۆژی چوارشەممە ١ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی و ڕۆژێک پێش دەستپێکی ٢٥هەمین کۆنگرەی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست، کۆبوونەوەی شۆڕای سوسیال ئینتێرناسیۆناڵ، بە بەشداری زۆربەی هەرە زۆری ئەندامان، جێگر و ڕاوێژکارانی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە، لە شاری کارتەگینا،ی کۆلمبیا دەستی بە کار کردبو.
چەندین ڕێکخراوی کوردستانی دیکەش بەشداری ٢٥هەمین کۆنگرەی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیستن، لەوانە: کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستان، و پارتی یەکێتی دیموکراتیک” پەیەدە”.
هاورێ رەزا کەعبی وەک نوێنەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەشداری ئەم کۆنگرەیە.