بە پێی هەواڵێک کە لە کرماشانەوە بە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە جادەی نێوان کرماشان بۆ شاباد بە هۆی بارینی باران و خراپی رێگاوبانەکانەوە مینی بووسێکی نەفەرهەڵگر وەردەگەرێ و لە ئاکامدا ۱۲ کەس لە سەرنسینەکانی مینی بووسەکە بریندار بووەن. شایانی باسە ئەمرۆ لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە هۆی بارانبارین و بەفر و کرێوە و هەڵکردنی رەشەبا گەلێک ئاستەنگ بۆ خەڵک دروست بووە،بەجۆرێک کە بۆ ماوەیەک رێگای چوونەژوورەوەی شاری سنە بە هۆی بارینی بەفری زۆرەوە داخرا بوو.

بۆ ماوەیەک رێگای چوونەژوورەوەی شاری سنە بە هۆی بارینی بەفری زۆرەوە داخرا