بەداخەوە كاك عەبدوڵا پاس ناسراو بە عەوڵا لاجانی، هەڵسوڕاوی دێرینو خۆشەویستی ریزەكانی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
كاك عەبدوڵا، خەڵكی میراوێی سەردەشتو یەكێك لە هەڵسوڕاوە دێرینەكانی كۆمەڵەو هاوڕێ لەمێژینەی هاوڕێی گیانبەختكردو كاك حەمە حسەینی كەریم بوو كە سەردەمێك پێشمەرگەو یاری دێرینی كۆمەڵە بووە. لەماوەی تەمەنیدا یەكێك لە كەسانی خۆشناوو باوەڕپێكراوی ناو خەڵكی ناوچەكە بووە.
بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو كەسوكاریانو خەڵكی خۆڕاگری میراوێو سەردەشت دەكەین.
یادی بەرزو بەڕێز بێت
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
18ی گوڵانی 1398