بەداخەوە ئەمرۆ یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی رێکەوتی ٢٠ی سپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی سەبیحە خانمی غەزەنفەری لە شاری سنە و لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشی مالئاوایی لە ژیان کرد. سەبیحە خانم دایکی هاورێی گیانبەختکردوو عەلی مورادی بوو کە لە کارەساتی دڵتەزێنی گوردانی شوان دا و پاش چەندین سەعات شەر و خۆراگریی کەم وێنە وقارەمانانە و دوای ژەهراویبوون بە گازی شیمیایی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەدیل گیرا و پاش ئازار وئەشکەنجەیەکی درندانە ئێعدام کرا. دایە سەبیحە لە زومرەی ئەو دایکانەی کوردستانە کە بە بەخشینی جگەرگۆشەکانی خۆیان بوونە هەوێنی خەبات وتین وتوان بۆ تێکۆشەرانی رێگای ئازادی و سەربەستی. ئێمە بە بۆنەی مەرگی سەبیحە خانمی غەزەنفەری لە لایان هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرخۆشی لە بنەماڵە وکەسوکاری ئازیزی و هەموو خەڵکی شاری سنەی خۆراگر دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین. بژی یادی ئازیزی دایە سەبیحەی غەزەنفەری
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی
٢٠ی سپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی.