بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنەوە بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمرۆ جومعە ٧ی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی پەروانە خانمی معازی دایکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە هاورێ جەماڵ پەروەری بە هۆی چوونەسەری تەمەن و نەخۆشی دڵ بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا و دڵی پرلە خۆزگە و ئاواتی بە رزگاری بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت. دایە پەروانە کە دانیشتووی گەرەکی پیرمحەممەدی شاری سنە بوو،سیمای خۆشەویست و جێگەی بروا و متمانەی خەڵکی گەرەک و ناوشاری سنە بوو.دایە پەروانە وەک هێما و سیمبولی “دایکە سنەیی” یارمەتیدەر و پاڵپشتی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بوو و هەتا دوا ساتەکانی تەمەنی دڵی کەیلی ئازادی و سەربەستی بوو.دایە پەروانەش وەک هەزاران دایکی خۆراگری کوردستان هێز و توانی خۆی لە پێناو بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و رێبازی رزگاریبەخشی کۆمەڵە تەرخان کرد و لەو پێناوەشدا جگەرگۆشە ئازیزەکەی گیانی بەختکرد. ئێمە بە بۆنەی مەرگی پەروانە خانمی معازی لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەس وکاری و لە هەموو خەڵکی شاری سنە و بە تایبەت دانیشتوانی گەرەکی پیرمحەممەد دەکەین و خۆمان بە شەریک و هاوخەمیان دەزانین. بەرز و بەرێز بێ یادی ئازیزی پەروانە خانمی معازی.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی ٢٧ی نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی