رۆژی 9/8/2013 هەیئەتێکی پژاک، بە سەرپەرستی بەرێز رێزان جاوید سەردانی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەیان کرد.
وەفدی میوان لەلایەن هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانەوە بە سەرپەرستی هاوڕێ عومەر ئیلخانی زادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
دانیشتنو کۆبوونەوەی دو هەیئەتی پژاکو کۆمەلە دوو کاتژمێری خایندو لە کەشو هەوایەکی زۆر دۆستانەو دیالۆگی چڕوپڕ بە رێوەچوو.
هەر لەو کۆبوونەوەدا بەرێز عەلی کەریمی وەکوو کەسایەتی لەم دانیشتنە بەشدار بوو.