خەڵكی خەباتكاری كوردستان
كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 23ی خەزەڵوەری 1401ی هەتاوی ناوەندی سەركردایەتی لە بانە گەورە لە ناوچەی سلێمانی لەڕێگەی چەندین دڕِۆنی خۆتەقێنی هێزەكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆردومان كرا.
لەو بۆردومانەدا زەرەر و زیان بەر چەندین بینا و خانوو كەوت، بەڵام بەهۆی ئامادەكاریی هێزەكانمان هیچ زەرەر و زیانێكی گیانیمان نەبووە و هەموو هاوڕێیانمان سڵامەتن.
مەرگ و نەمان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
23ی خەزەڵوەری 1401 – 14ی نۆڤامبری 2022