بەداخەوە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 16ی پوشپەڕ، هاوڕێ سیروس رەسوڵی ناسراو بە هێمن لە یەكێك لە كەمپەكانی پەنابەرانی وڵاتی ئاڵمان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاوڕێ هێمن كە ماوە چەند ساڵ پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بوو، لە بنەماڵەیەكی خۆشناوی شاری مەریوان لەدایكبوو. هاوڕێ هێمن لەماوەی پێشمەرگایەتیدا بە رەوشتی بەرزو دڵسۆزی بۆ رێبازی كۆمەڵە لەنێو هاوڕێكانیدا ناسراو بوو.
ماوەی دوو ساڵ لەوەپێش هاورێ هێمن رێگەی هەندەرانی گرتەبەرو وەك پەنابەری سیاسی لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێ بوو، بەڵام بەداخەوە بەهۆی توشبوون بە نەخۆشی دەرونی لەهەوڵێكدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕزو خۆشەویستی هاوڕێ هێمن دەكەین كە هەمیشە دڵسۆزی كۆمەڵە بوون، هەروەها سەرەخۆشی لە هەموو هاوڕێیانو كەسوكاری هاوڕێ هێمن دەكەینو خۆمان بە شەریكی خەمیان دەزانین.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
10 ئۆكتۆبری 2015