رۆژی 3ی جۆزەردانی 1394ی هەتاوی، ئاڵۆزی و كێشە لە نێوان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و پ ك كە لە ناوچە سنووریەكان هاتە ئاراوە كە بە داخەوە پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكرات شههیدبوو چەند پێشمەرگەیەكیش بریندار بوون. ئەم رووداوە جارێكیتر برینی قووڵی شەڕی كورد لە گەڵ كوردی كولاندەوەو هەموو تاكێكی كوردی خەمبار كرد.
بێگومان لێكۆڵینەوە لەم رووداوەو دۆزینەوەی هۆكارەكانی و رێگەنەدان بە دووپات بوونەوەی ئەركێكی مرۆیی و نەتەوەییە، بەڵام ئەوەی لێرەدا بۆ ئێمە ژنان گرنگە، هێور كردنەوەی بارودۆخەكە و دوور كەوتنەوە لە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو هێزی كوردیە. گەلی كورد لەم كاتە كە ناوچەكە لە ژێر هێرشی هێزێكی دڕندە وەك داعشە و ئاڵوگۆرەكان بە خێرایی تێدەپەڕێت و لە كاتێكدا كۆبانێ توانی حەماسە و خۆراگری و بەرخۆدان بخۆڵقێنێ و هەموو كورد هاودەنگ و هاوڕا بكات و سەرنجی هەموو جیهان بۆ لای پرسی كورد رابكێشێت، کهشی ئهمنیهتی زاڵ بهسهر رۆژههڵاتی کوردستان رۆژ لهگهڵ رۆژ توندتر دهبێ و دهرهتانی هیچ شێوه دهربڕینێکی ئاشتیخوازانه نیه و خهڵکی وهزاڵه هاتووی تینووی ئازادی چاڕهوانی ترووسکایهکن،دوو هێزی کوردی لە بەرانبەر یەك بوەستنەوەو دڵی دۆژمنانی پێ شاد بكەن.
كوردستان مۆڵكی تایبەتی لایهنێک و کهسێک نییە، بەڵكوو مۆڵكی هەموومانە و دەبێ بە تەبایی و یەكریزی بۆ سەرخستنی بزوتنەوەی كورد هەوڵ بدەین. مێژووی گەلی كورد لە هەمانكات كە پڕە لە سەروەری و تێكۆشان لە بەرانبەر داگیركەران و هارترین رژیمەكانی سەردەم، هاوكاتیش شاهێدی شەڕی ناوخۆیی و هێزە سیاسیەكانی لە گەڵ یەك بووە كە ئەمە خەسارێكی قەرەبوونەكراوە لە جەستەی بزاڤی گەلی كورد بووە، ئەمرۆ حەق وایە بە دەرس وەرگرتن لە مێژوو، رێگە نەدەین شەڕی كورد لە دژی كورد سەرهەڵبداتەوەو رۆڵە قارەمانەكانمان بە دەستی یەكتر شەهید بكرێن.
ئێمە وەك ناوەندی رێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسیە كوردیەكانی هەموو بەشەكانی كوردستان و بە تایبەت رۆژهەڵات دەكەین تا هەموو هەوڵەكانی خۆیان وەگەڕ بخەن بۆ پاراستنی یەكدەنگی و یەكریزی بزاڤی گەلی كورد و رێگە نەدەن شەڕ لە نێوان هێزە كوردیەكان روو بدات. ئەمە تەنیا بە زەرەری گەلی كورد و بە قازانجی نەیاران و دۆژمنانمانە. ئێمە ژنان ئاشتی و تەبایی و یەكدەنگی و یەكریزیمان دەوێت بۆ گەلەكەمان.
نا بۆ شەڕی كورد دژی كورد
بژی یەكریزی و یەكدەنگی گەلی كورد
ناوەندی رێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات
4ی جۆزەردانی 1394ی هەتاویی
25ی مەی 2015ی زایینی