رۆژی سێ شەممە 30 خەزەڵوەری 1402 ی هەتاوی بەرابەر بە 21 ی نۆڤامبری 2023 زایینی، هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی کاک مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندیی بەڕێوەبەریی حیزبی دیموکرات سەردانی کومیتەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لەلایەن هەیئەتی کۆمەڵە بە سەرپەرشتی کاک عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە پێشوازیان لێکرا.
کۆبوونەوەکە چەند تەوەری سەرەکی لە خۆ گرتبوو، لەوانە هەلومەرجی ئێستا و بارودۆخی حیزبەکانی کوردستانی ئێران.پێویستی هاوئاهەنگی گشتگیر. پەیوەندی دوو لایەنەمان و ڕوانینمان بۆ پرسە جۆراوجۆراکان دەربارەی ئێران و کوردستان، کە لەو بەشەدا بە راشکاوی و دڵسۆزانە سەرنج و تێبینیەکان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاری داهاتوومان بۆ یەکڕیزیی زۆرتر لە بزووتنەوەی کوردستانی رۆژهەڵات و بەرژەوەندییە باڵاکانی.
دوای چوار کاتژمێر باسی چڕوپڕ، دوو لایەن بە لێکتێگەیشتنێکی زیاتر و بڕیار بۆ هاوکاری لە پێناو هاوئاهەنگی لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتاییان بە دیدارەکەیان هێنا.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
30 خەزەڵوەری 1402 ی هەتاوی بەرابەر بە 21 ی نۆڤامبری 2023 زایینی