رۆژی پەنج شەمە ڕێکەوتی ۲۱ی نۆڤامبری ۲۰۱۹ی زایینی خۆپیشاندانێک بۆ پشگیری خەڵکی ڕاپەڕیوی ناخۆی کوردستان و ئێران و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سەرکوت و کوشتاری کۆماری ئیسلامی لە سەر خەڵک لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی نۆروێژ بە بەشداری ڕادەیێکی بەرچاو لە چالاکان و ئەندامانی حێزبە سیاسیەکان بەڕێوە چوو.
سەرەتا سروودی ئەی شەهیدان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و بەتایبەت شەهدانی ئەم خۆپیشاندانانە لە لایەن بەڕێزان شێرکۆ مەریوانی و بەهار فاتمی پێشکەش کرا.
دواتر هەندێک پەیام لە لایەن نوێنەرەکانی پارت و حێزبە سیاسیەکانەوە خوێندرایەوە کە بریتی بوون لە:
1. خوێندنەوەی پەیامی دە حێزبی کوردستانی ئێران بە زمانی کوردی و فارسی و نۆروێژی و ئنگلیسیەوە لە لایەن بەڕێزان: هەمزە ئاگووشی، ڕەحمان ساکی و مەنسوور عەزیزی.
2. خوێندنەوەی پەیامێک لە لایەن بەڕێز کاک مووحەمەد ئەسکەندەر بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیە کوردستانیەکان.
هاوکاتیش هەندێک دورووشم بە زمانەکانی نۆروێژی و کوردی و فارسی لە لایەن بەڕێوەبەرانی خۆپیشاندانەکە دەدراو جەماوەری خەڵک دووپاتیان دەکردەوە.
پاشان بە جەماوەری خەڵکی بەشدار بوو ڕاگەیێندرا کە ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ۲۳ی نۆڤامبر، کاتژمێر ۱٤:۰۰ بۆ۱٥:۰۰ لە بەر دەرکەی وزارەتی دەرەوەی نۆروێژ خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێ.
بەم جۆرە خۆپیشاندان کۆتایی پێ هات.
بەشدار بوانی ئەم خۆپیشاندانە بریتی بوون لە:
1. ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
2. پارتی سەربەخۆیی کوردستان
3. پارتی سەربەستی کوردستان
4. پارتی ئازادیی کوردستان
5. حیزبی چەپی ئێران( فدائییان خەڵق) نۆروێژ
6. کمیتەی هەمبستگی با حقوق بشر در ایران شاخەی نروژ
7. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
8. حیزبی دیموکراتی کوردستان
9. حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
10. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران