پاشنیوەرۆی یەكشەممە 6ی گەلاوێژ شاندێكی حیزبی شیوعی كوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.
شاندی میوان كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە بەڕێزان: د. كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی، ئەبوكاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی، سوبحی مەهدی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی، عوسمان زیندانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیو گۆران حسێن بەرپرسی پەیوەندییەكانی حیزبی شیوعی كوردستان لە سلێمانی لەلایەن شاندی كۆمەڵە هاوڕێیان: عومەری ئێلخانیزادە سكرتێری گشتیی، رەزا کەعبی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی، عوسمان خەلیلی، خەلیل دەشتی، عەتا ناسرسەقزی ئەندامانی دەستەی كارگێریو ئارام مودەڕسی بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارەكەدا قسەوباسێكی چڕوپڕ لەسەر بارودۆخی ناوچەكەو كوردستان كراو هەر دوو لا لە روانگەی خۆیانەوە هەڵسەنگاندنێكیان بۆ بارودۆخی ئێستا كردو جەختیان لەسەر یەكڕیزی كورد لەم بارودۆخەدا كردەوە.
هەروەها باس لە لێكنزیك بوونەوەو یەكگرتووی زیاتر نێوان هێزە چەپو سێكۆلارەكان لە هەرچوارپارچەی كوردستان كراو پێكهێنانی چەترێكی هاوبەش لەو حیزبو لایەنانە لەلایەن وەفدی میوانەوە پێشنیار كرا كە وەفدی كۆمەڵە پێشوازی لەو پێشنیارە كرد.