رۆژی چوارشەممە ٣٠ خەرمانانی ١٤٠١ شاندێکی حیزبی دیموکرات سەردانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سلێمانی کرد.
وەفدی میوان بریتی بوون لە بەڕێزان: سۆران نوری ئەندامی کومیتەی ناوەندی، کورش نوسرەتی بەرپرسی پەیوەندییەکان و ئیسماعیل رەحمانی جێگری پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە لە لایەن ھاوڕێ عەتا ناسرسەقزی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە سلێمانی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان سەبارەت بە یەکگرتنەوەی ھەر دوو لایەنی دیموکرات و گۆڕانکاری ناو رێبەری ئەو حیزبە قسەو باسێکی پێشکەش کرد و لەلایەن نوێنەری کۆمەڵە پیرۆزبایی دووبارەیان لێکرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قسەو باسێک لەسەر رووداوەکانی ئەم دواییەی کوردستان و ئێران و خۆپیشاندانەکان کرا کە خەڵکی کوردستان و ئێران بۆ نارەزایی ھمێنانەیان لەلایەن ھێزەکانی رژیمەوە بەر گوللە دەدرێن، ھەردوو لا یەکگرتویی ھەرچی زیاتری حیزبەکانیان لەم ساتەوەختەدا بەگرنگ وەسف کرد و پشتیوانی تەواویان لە داخوازییەکانی دووپات کردەوە. ھەروەھا جەخت لەسەر ھاوکاری زیاتری حیزبەکانی ئەندام لە ناوەندی ھاوکاری و پەیوەندیی نێوان ھەر دوو حیزب کرایەوە.

