رۆژی 5ی مارسی 2019 شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێکهاتوو لە هاوڕێ رەزا کەعبی دەبیری هەیئەتی ئیجرایی کۆمەڵە و هاوڕێ حەمید مورتەزا زادە بەرپرسی کومیتەی بریتانیای کۆمەڵە بە هاوڕێیەتی لەگەڵ بەڕێز مەولود سوارە ئەندامی رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان سەردانی بنکەی سەرەکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیستیان لە لەندەن کرد و چآویان بە بەرێز لویس ئەیالا سکرتێری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست کەوت.
سەرەتا بەرێز لویس ئەیالا باسێکی لە دوایین کۆبونەوەی ئیس ئای لە دۆمینیکەن ریپابلیك و هەروەها باسێكی گشتی ئیس ئای و دواین سەفەری بۆ ونزوئلا و وەزعی نابەسامانی خەڵک و باری ئابووری و سیاسی خەلك و داخوازیەکانیان و چارەسەری کێشەکان لە رێگای سیاسیەوە باسی بەرێزیان بوو.
باسی تری کۆبونەوەکە لەسەر رۆژهەلات نێوەراست بەتایبەت ئێران و کوردستان و دوایین هەوال و زانیاریەکان لەسەر کوردستان و هەروەها ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و ١٠ حیزب و لایەنی کوردی و ئێرانی و پێکهێنانی هاوپێوهندی بۆ ئازادی و یهکسانی له ئێران دا و رۆژئاوا و باکوور کوردستان باسێکی تری کۆبونەوەکە بوون.