لەڕێوڕەسمێكدا لەوڵاتی سوید رێز لەخەباتی دوایین وەزیری كۆماری كوردستان گیرا نیوەرۆی رۆژی یەكشەممە 9ی جۆزەردانی 1395ی هەتاویی، (29ی مانگی مەی 2016) بۆ رێزگرتن لە خەباتی حاج سمایل ئاغای ئێلخانیزادە، دوایین وەزیری كۆماری كوردستان لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید رێوەڕەسمێك بەڕێوەچوو.
مەراسیمەكە كە ژمارەیەك بەرچاو كەسایەتیو نوێنەری حیزبو لایەنە سیاسیەكانی هەرچوارپارچەی كوردستانو چەند ئەندامێكی بنەماڵەی ئێلخانیزادە تێدا بەشداربوون، بە چەندساتێك بێدەنگی بۆ یادی سمایل ئاغاو هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی كوردستان دەستی پێكرد و له لایهن ناسر حیسامی شاعیر و وهرگێڕچهند وتهیهك پێشكهش كرا .
ههر وهها لەلایەن هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، كۆڕی سمایل ئاغا چەند وتەیەك لە سەر ژیانو خەباتی دوایین وەزیری كۆماری كوردستان پێشكەش كرا.
رێوەڕەسمەكە بە پێشكەش كردنی پەیامی هاوخەمی ژمارەیەك لەحیزبو لایەنە سیاسییەكان بۆ بنەماڵەی ئێلخانیزادەو خەڵكی كوردستان كۆتایی پێهات.
حاج سمایل ئاغای ئێلخانیزادە، دوایین وەزیری كۆماری كوردستان رۆژی 2ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی لەتەمەنی 114 ساڵی لەشاری بۆكان ماڵئاوایی لە ژیان كرد. تەرمی سمایل ئاغا هەمان رۆژ لەنێو ئاپۆرای خەڵكی بۆكانو شارەكانی دەوروبەر لە گۆڕستانی گوندی حەمامیان بەخاك سپێردرا.