لە بڕۆکسل کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیبلۆماسی هاوبەشی پارتە کوردستانیەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسێک کە سەرجەم پارت و لایەنەکانی کوردستان تێیدا بەشدار بن و تاوتوێکردنی دۆخی ڕۆژاڤای کوردستان بەتایبەتی و کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ بکرێ، بەرێەوەچوو.
رۆژی یەکشەممە سێ مانگی نوامبر کاتژمێر ۱۰:۰۰ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا، لە بڕۆکسل-ی پایتەختی بەلژیک کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیبلۆماسی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان کە لە زیاتر لە ۳٤ پارت و لایەن و ڕێکخراوی سیاسی پێکدێت لە بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ۱۷:۰۰ ئێوارە بەردەوام بوو و بە نوسینەوەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی و ڕەشنوسی ئەنجامنامە کۆتایی هات. جێ ئاماژەیە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان یەکیک لە بەشدارانی ئەو کۆبوونەویە بو.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا شێخ شەماڵ نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان قسەی کرد و بەخێرهاتنی میوانانی کرد. پاشان هەریەک لە زوبەیر ئایدار ئەندامی کوسەی بەڕێوەبەری کەنەکە، شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پەیەدە و هەروەها نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاییەکان یەک بە یەک قەسەیان کرد و بارودۆخ و ڕۆژڤەی ئێستایان هەڵدەسەنگاند و پێشنیار و دیدی خۆیان دەدەبڕی.
جی ئاماژەیە هاوری ئەمجەد حوسین پەناهی کە وەکوو نوێنەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەوێ بەشدار بوو، قسەی بۆ بەشدارانی کۆبوونەوە کرد و وێرای دووپات کردنەوە پالپشتی کۆمەڵە بۆ رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند کە ئێم ھێرشی تورکیە بۆ ڕۆژئاوا بە داگیركاری دەبینین و بە توندی مەحکومی دەکەین و پیمان وایە دەبی گەڵی کوردستان له هەموو بەشەکانی پێویستە ئەرکی ئینسانی، نەتەوەیی و خەباتکارانەی خۆیی به جێبهێنێ و به جیهانی نیشان بدات که رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به بێ گەیشتنی کورد به مافەکانی هەرگیز نە دموکراتیزە دەبێ و نە ڕووی ئارامی به خۆیەوە دەبینێ.
بەشیکی تری کۆبوونەوەە بڕیتی بۆ لەوی کە بڕیار لە سەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دبلۆماسیەکی هاوبەشی کوردستانی دراو لە پەیوەست بەوەش دەبێت چەند شاندێک و کۆمیتەیەک ساز بکرێن بۆ ئەوەی سەردانی بەشەکانی کوردستان و پارت و لایەنەکانیان بکات و هاوکات کۆمیتە و شاند پێکبهێنرێن بۆ سەردانیکردنی دەوڵەتان و ناوەندە جیهانی و نێودەوڵەتی و نێونەتەوەیەکان و داگیرکاریی ڕژێمی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر دەستکەوتەکانی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و کێشە و ئارێشەکانی کورد و پێکهاتەکانی کوردستان و چارەسەریان، لەگەڵیاندا باس بکەن. هەروەها کار بکرێت بۆ زیاتر پەرەدان بە بایکۆتکردنی کاڵا و بەرهەم و کلتور و چاندی تورکی و لە دەرەوە و ناوەی وڵات و فراونتر بکرێت.