رۆژی سێشەممە 15ی رەشەممە ژمارەیەك لەهاوڕێیانی كۆمەڵە بەشدارییان لە رێوڕەسمی 8ی مارس لە بنكەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان كرد كە لەلایەن ناوەندی هاوكاری ژنانی رۆژهەڵاتەوە ساز درابوو.
لە رێوڕەسمەكەدا هاوڕێ ژیلا ئەحمەدی پەیامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێرانی خوێندەوە. هەروەها هاوڕێ سنور حەنیفی پور پەیامی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵاتی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.
لە درێژەی رێوڕەسمەكەدا هەریەك لە بەڕێزان فاتمە عوسمانیو سوهیلا قادری لە دوو پانێلی جیاجیادا بابەتەكانیان پێشكەش كرد.