هه‌روه‌ك ئاگادارن له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێرشێكی به‌ربڵاو له ئاسمان و زه‌وییه‌وه بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان له لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه ده‌ستی پێكردووه و به پێی ئاماره به‌راییه‌كان تا ئێستا سه‌دان كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه و به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل و مه‌ده‌نیش ناچار شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه.
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری کوردستانی ئێران، به هاتنه سه‌ر شه‌قام و مه‌حكووم كردنی داگیركاری و شه‌ڕفرۆشی هاوخه‌می و هاوخه‌باتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی رۆژئاوا دووپات كرده‌وه. كه‌شی خنكێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵات، گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه سهركوتکەرهكانی داعش ئاسای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناتوانێ و نه‌یتوانی پێش به ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بگرێت بۆ پاڵپشتی كردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هه‌ر چوار به‌شی داگیركراوی نیشتیمانه‌كه‌یان.
ناوه‌ندی هاوكاری وێڕای ڕێز لێنان و پشتیوانی كردن له ده‌نگی دلێر و خرۆشاوی ئازادیخوازانی كوردستان و هه‌موو جیهان بۆ مه‌حكووم كردنی ئه‌و شه‌ڕ و كوشتن و بڕینه، له پێناو ئاشتی و ئازادی و سه‌قامگیری، داوا له كۆڕ و كۆمه‌ڵ و ناوه‌نده مافی مرۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات دژی ئه‌م داگیركاری و شه‌ڕ و كوشتاره بوه‌ستنه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌كات به‌رده‌وام بن له ده‌ربڕینی هاوخه‌باتی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی رۆژئاوا و شه‌قامی شاره‌كانی كوردستان بكه‌نه شانۆی وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به دیكتاتۆر و داگیركه‌ران، بۆئەوەی لە هەموو خۆپێشاندانەکان، دروشمەکان یەک دەست بن و لەو ڕێگایەوە یەک دەنگی و یەک هەڵویستی بە هەموو خۆپێشاندانەکانەوە دیار بێت پێویستە ئه‌م دروشمانه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕۆژئاوای کوردستان و پرسی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد بڵێنه‌وه؛
داگیركه‌ر بزانه، كورد هه‌مووی له دژتانه
، بژی پێشمه‌رگه
مه‌رگ بۆ داگیركەر ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژئاوا، دیكتاتۆر جێی نه‌ماوه
, ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران
١٣ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی
٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی