سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكەو رووداوەكانی ئەم دواییە، ماڵپەڕی “دوارۆژ” چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە سازدا.
دەقی چاوپێكەوتنەكە دەخوێننەوە:
دواڕۆژ، سامان قوبادی
تاچه‌ند هه‌لومه‌رج بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ڕه‌خساوه؟ هه‌ڵوێستی ئێران چی ده‌بێت له‌م باره‌یه‌وه؟ بۆچی حزبه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێ هه‌ڵوێست و بێ ده‌نگن؟ هۆكاری په‌رته‌وازه‌بوونیان چییه؟ بۆچوونی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان چی یه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان؟ عومه‌ر ئیلخانی زاده سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌م دیداره‌ی دواڕۆژدا وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه.
دواڕۆژ: بۆچوونی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان چییه له‌سه‌ر دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌باشور؟
عومه‌ر ئیلخانی زاده: ئێمه هه‌موو كاتێك پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین، پێموایه ئێستا هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌خساوه ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بێت، چونكه عێراق یه‌ك ناگرێته‌وه و دابه‌شبووه، كه‌واته كورد له باشور ده‌توانێت هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بدات، پێویست ناكات ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌موو كوردستانی گه‌وره بگرێته‌وه، ده‌كرێت كورد چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی هه‌بێت، بۆیه ئێستا هه‌لومه‌رجی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت هه‌یه و پێویسته ئاماده‌كاری بۆ بكرێت به‌تایبه‌ت له ئاستی ناوخۆدا، چونكه هێشتا كێشه‌ی سیاسی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و حكومه‌ت سه‌قامگیر نییه، پێشموایه مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی هۆكارێك ده‌بێت بۆ سه‌قامگیری و ته‌بایی و ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانیش وا ده‌خوازێت حزبه‌كان بسازێن.
دواڕۆژ: له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی پێتوایه هه‌ڵوێستی ئێران چی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به كورد؟
عومه‌ر ئیلخانی زاده: پێویست به شیكردنه‌وه ناكات، چونكه ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات له‌ناوچه‌كەدا، ته‌نانه‌ت دژی ئه‌م هه‌رێمه‌یه له باشور.
دواڕۆژ: گۆڕانكاری گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا هاتۆته ئاراوه هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌ت له‌هه‌رسێ پارچه‌ی كوردستان دروستبووه، ئه‌م گۆڕانكارییانه كورد به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن؟ به‌ڕای ئێوه هه‌نگاونانه به‌ره‌و قۆناغی ڕزگاری سه‌رتاسه‌ری؟ تاچه‌ند حزبه‌كان ئاماده‌ن بۆ ئه‌م قۆناغه؟.
عومەر ئیلخانی زاده: هه‌ماهه‌نگی ڕاسته‌قینە له‌نێوان حزبه كوردییه‌كاندا نییه، جگه له‌وه ستراتیژێكی هاوبه‌شیان نییه، سه‌ره‌ڕای جیاوازی فكری ئه‌مانتوانی هه‌ماهه‌نگ بین و ستراتیژی هاوبه‌شمان هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ری نه‌گرتووه، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان له پارچه‌كانی تر په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانیش، به‌ڵام پێموانیه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گۆڕانكاری تێدا نه‌بێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی به‌راورد به پارچه‌كانی دیكه كه‌متر گۆڕانكاری به‌خۆوه ده‌بینێت به‌شێكی په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌وڵه‌تێكی زلهێز و داگیركه‌ری وه‌ك ئێران، ده‌ستی هه‌یه لهمهسهلەی كورددا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كانی باكور و باشور ڕۆژئاوا هه‌یه، بۆیه ئێران ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو هێزی خۆی كاری تێكده‌رانه بكات له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی كوردیدا به‌رده‌وام كارتی كوردی به‌ده‌سته‌وه بووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هێزه كوردییه‌كان له باشور و باكور پشتگیری زیاتر له حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ن.
دواڕۆژ: به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌گیرێت بێده‌نگن و هه‌ڵوێستیان نی یه وه‌كو حزبه‌كانی تر له پارچه‌كانی تری كوردستان، تاچه‌ند ئه‌مه راسته ؟ هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
عومه‌ر ئیلخانی زاده: نه‌خێر ڕاست نیه، منیش ئه‌پرسم ئه‌وكاته‌ی هه‌موو كوردستانی ئێران به‌ده‌ست ئێمه‌وه بووه، ده‌كرا ڕه‌خنه له حزبه‌كانی باشور بگرین بۆ هه‌ڵوێستیان نی یه و هیچ ناكه‌ن؟ ئاشكرایه بزوتنه‌وه‌ی كوردی كاتێك ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی لاواز ده‌بێت و هه‌لومه‌رج ده‌ره‌خسێت پاشان گه‌شه ده‌كات، كورد به ته‌نیا له هیچ شوێنێك ده‌ره‌قه‌تی ده‌وڵه‌تێك نایه‌ت، هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی وای كرد ڕژێمی به‌عس بڕوخێت و ئه‌م دۆخه دروست بێت.
دواڕۆژ: كه‌واته پێتانوایه هه‌لومه‌رج و گۆڕانكارییه‌كان ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ده‌كەن نه‌ك سه‌ركردایه‌تی كورد؟
عومەر ئیلخانی زاده: ئه‌م پرسیاره ڕاست نیه، چونكه هه‌موو ده‌وڵه‌تێك سوود له هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و جیهانی وه‌رده‌گرێت، به‌بێ فاكته‌ری ده‌ره‌كی ناتوانرێت باس له خه‌بات و پێشكه‌وتنی هیچ وڵاتێك بكرێت، چونكه جیهان هه‌مووی پێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆیه به‌بێ سوود وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی ناوچەیی و نێوده‌وڵه‌تی, كورد ناتوانێت هیچ بكات.
دواڕۆژ: ده‌مه‌وێت بۆچوونی ئێوه بزانم له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، تاچه‌ند بۆ ئه‌م قۆناغه گرنگه؟
عومەر ئیلخانی زاده: هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان حزبه‌كانی باشوری كوردستاندا بكرێت ئێمه به سوودی گه‌لی كورد ده‌یبینین به‌تایبه‌ت كه گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر یه‌ك بنچینه دروست بوون، ئه‌م لێك نزیك بونه‌وه و ڕێككه‌وتنه به كارێكی باش ده‌زانین، پێویسته ئه‌م ڕێككه‌وتنه ڕێگه خۆشكه‌ر بێت بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبه بچووكه‌كان، ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌ك كوردی ڕۆژهه‌ڵات قسه‌ی خێر بكه‌ین له باشور.
دواڕۆژ: زۆركات باس له‌وه ده‌كرێت ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ده‌ستیان له قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان حزبه كوردییه‌كاندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێیت؟
عومه‌ر ئیلخانی زاده: ده‌وڵه‌تانی دراوسێ دژی مافه‌كانی گه‌لی كورد و دیموكراسین، بۆیه یه‌كه‌م كاریان ئه‌وه‌یه له له‌هه‌ر ناكۆكییه‌ك له‌نێوان حزبه كوردییه‌كاندا سوود وه‌ربگرن و هه‌وڵ بده‌ن قوڵتری بكه‌نه‌وه، ئه‌مه ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی كورده، یه‌كنه‌گرتنی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و توركیا و عێراقه.
دواڕۆژ: كه‌واته پاش ئه‌م گۆڕانكارییانه له ناوچه‌كه بۆ حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات لێك ترازاون؟ بۆچی هیچ لێكنزیكبونه‌وه‌یه‌ك نابینرێت یان هه‌وڵ ناده‌ن بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش؟
عومه‌ر ئیلخانی زاده: یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌بوونی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه به‌بێ ئه‌وه ناتوانین به‌ره‌و پێش بچین، وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین و هیچ مه‌رجێكمان نی یه، پێویسته حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌یی پلاتفۆرمی هاوبه‌شیان هه‌بێت، ئێمه لێك دور نین و هه‌ندێ هاوكاری له‌نێوانماندا هه‌یه، به‌ڵام له‌ئاستی پێویستدا نی یه، وه‌كو كۆمه‌ڵه ئاماده‌ین به‌ڵام حزبه‌كانی تر ده‌بێت وه‌ڵامیان هه‌بێت به‌داخه‌وه هه‌موان وا بیر ناكه‌نه‌وه هۆكاره‌كه‌شی بۆ لاوازبوونی بزوتنه‌وه‌كه و دوركه‌وتنه‌وه‌ی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و وابه‌سته بونه له باشوری كوردستان.