نوێنەرایەتی هەولێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداریی لە لەمەراسمی پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان “هە دە پە” لە هەڵبژاردەنكانی توركیە كرد.
رۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٨/٦/٢٠١٥ ی زایینی هەیئەتێکی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە شاری هەولێر بەشداری ڕێوڕەسمێک بوو، بۆ پیرۆزبایی لە دەسکەوتنەکانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان ” هە ،دە،پە ” .
لە سەرەتادا شیلان ئەمین ئۆغلوو نوێنەری ” پەیەدە ” لە هەولێر بەخێر هاتنی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کرد کە بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون و دواتر پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی سەرکەوتنەکانی ” هە،دە،پە ” لە هەڵبژاردنەکانی تورکیەلەلایەن هاوڕێ موحەمەد فەرهادزادە وە پێشکەش کرا و هەروەها پەیامی هاو خەمی گیان بەخت کردووانی تەقینەوەکەی ئامێد و هیوای لەش ساغی بۆ بریندارەکان پێشکەش کرا، لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا حیزب و لایەنە سیاسی و کەسایەتییە ئەدەبیەکانی باشوور و باکوور و رۆژئاوای کوردستان بەم بۆنەیەوە پیرۆزبای خۆیان پێشکەش کرد.