بەهەوڵی هاوڕێیانی كۆمەڵە لەوڵاتی سوئیس، رۆژی شەممەی رابردوو 12/12/2015، لەشاری بادن كۆڕێك بۆ رێزگرتن لە رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو.
كۆڕەكە كە چەندین لایەنی كوردیو ئێران بەشدارییان تێداكردو پەیامی كۆمەڵە لەلایەن پێشكەشكاری كۆڕەكە خوێندرایەوە.
لەكۆڕەكەدا هەروەها چەندین پارچە موزیك لەلایەن هاوڕێیانی كۆمەڵەوە پێشكەش بە ئامادەبووان كراو لەكۆتاییشدا بریارنامەیەك لە ئامادەکردنی هاوڕێ كامەران محەمەدی، پێشكەش كرا كە تێیدا پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ناوچەكە بەتایبەت لەلایەن كۆماری ئیسلامی لە ئێرانو كوردستان بەوردی باسكرا.