رۆژی هەینی بەبەشداری ژمارەیەك لە حیزبە كوردییەكانو هەڵسوڕاوانی سیاسی خۆپیشدانێك لە بەردەم باڵوێزخانەی كۆپێنهاگی پایتەختی دانماركو هەروەها لەشاری ئاهۆس بەرێوەچوو كە ژمارەیەك لە ئەندامانی كومیتەی كۆمەڵە لە وڵاتە تێیدا بەشداربوون.
بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە كۆماری ئیسلامیان وەك تاوانباری سەرەكی خۆكوژی فەریناز خوسرەوی لە مەهاباد ئیدانەكردو هاوپشتی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی مەهابادو باقی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دووپات كردەوە.
خۆپیشاندەران خوازیاری ئەوە بوون كە كۆماری ئیسلامی لە زووترین كاتدا بەندكراوانی ئەم دواییە ئازاد بكات.