دوێنێ چوارشەممە وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان سەردانی دەفتەری پەیوەندییەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیان كردو لەگەڵ وەفدی دیموكرات كۆبوونەوە.
رۆژی چوارشەممە 23ی گوڵان هاوڕێیان عەتا ناسرسەقزی، ئەندامی كومیتەی ناوەندییو بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لەسلێمانیو ئەرسەلان خوسرەو نژاد، راوێژكاری كۆمیتەی ناوەندیو جێگری پەیوەندییەكان لەگەڵ وەفدێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كە پێكهاتبوون لەهەریەك لە بەرێزان: محەمەد ساحێبی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیو بەرپرسی پەیوەندییەكانی سلێمانیو ئەحمەد سلێمانی كادری پەیوەندییەكان كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا بارودۆخی ئێستای ئێرانو كوردستانو ناوچەكە خرایەبەرباسو هەردوو لا جەختیان لەسەر هاوكاری پەیوەندی زیاتری حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەم دۆخەی ئێستادا كردەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا هەروەها جەخت لەسەر بەردەوام بوونی پەیوەندییەكانی هەردوو لا كرایەوە.