نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە 21ی گەلاوێژ، وەفدێكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بە سەرپەرستی هەڤاڵ جەمال سەردانی بارەگای ناوەندی كۆمەڵەیان كرد.
وەفدی میوان لەلایەن وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ كەریم كەریمی، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵە پێشوازییان لێكرا.
لەو دیدارەدا گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی كوردستانو ناوچەكە تاوتوێكراو هەر دوو لا جەختیان لەسەر مەحكومكردنی بۆردومانەكانی فرۆكەكانی توركیا كردوە دژی ناوچە مەدەنییەكانی باشوری كوردستانو بارەگاكانی پەكەكە.
وەفدی میوان بەدەربرینی نیگەرانی خۆیان لە پیلانی تیرۆریستی خۆفرۆشی كۆماری ئیسلامی دژ بە هاوڕێ رەزا كەعبی دەربڕی. هاوكات خۆشحاڵی خۆیان بە پوچەڵبوونەوەی ئەو هەوڵە تیرۆریستییە نیشانداو ئیدانەی كردوە تیرۆریستییەكانی رژیمی ئێرانیان كرد دژ بە كۆمەڵەو حیزبەكانی رۆژهەڵات.
وەفدی كۆمەڵە داوای لە كەجەكە كرد بە وشیارییەوە لەگەڵ پیلانەكانی توركیا هەڵسوكەوت بكاتو جەختی لەوەش كردوە كە نابێت پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بوەستێت.