پاشنیوەرۆی سێشەممە 15/5/2018، وەفدێكی پارتی كرێكارانو رەنجدەرانی كوردستان سەردانی ناوەندی سەركرایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كورستانیان كرد.
وەفدی میوان كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان: باپیر كامەلا سكرتێری گشتیی، هاوكار مەحمود بەرپرسی دەستەی كارگێڕی، عەزیز ئەحمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، سامی خۆشناو ئەندامی دەستەی كارگێریی مەكتەبی سیاسی، ساڵح كاكەیی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكارانو رەنجدەرانی كوردستان، لەلایەن وەفدی كۆمەڵە كە بریتی بوون لە هاوڕێیان رەزا كەعبی بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی، كەریم كەریمی و عەتا ناسرسەقزی ئەندامانی دەستەی كارگێڕی، سادق زەندی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیو ئارام مودەڕسی کادری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارەكەدا بارودۆخی ناوچەكەو گۆڕانكارییەكانی خرایە بەر باسو لێكۆڵینەوەو هەڵسەنگاندنێك بۆ دۆخی ئێستای بەشەكانی كوردستانو كاریگەریی هێزە ناوچەییەكانیو زلهێزەكانی جیهان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتییو كوردستان بەتایبەتی كرایەوە.
هەردوو لا لەسەر ئەو بڕوایە بوون كە لەئێستادا كورد لەهەموو كات زیاتر پێویستی بە یەكگرتووییو هاودەنگی هەیەو یەكگرتووی هێزە سیاسییەكانی كورد زامنی پاراستنی بزوتنەوە رەواكەیەتی.
لەكۆبوونەوەكەدا وەفدی پارتی كرێكارانو رەنجدەرانی كوردستانو كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان جەختیان لەسەر پەیوەندیو هاوكاری زیاتری نێوانیان كردەوە.