پاش هەوڵی نەزۆكو پیلانی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی کوردستان، هەروەها پوچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تیرۆریستی دیکەی رژیم لە بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئێران و ژمارەیەك لە حیزبەكانی رۆژهەڵات ئەو هەوڵە تیرۆریستییانەی كۆماری ئیسلامی مەحكوم كرا.
هاوكات ژمارەیەك لە حیزبو كەسایەتییەكانی باشوری كوردستان لە رێگەی تەلەفۆن ئیدانەی ئەو هەوڵە تیرۆریستییەیان كردو خۆشحاڵی خۆیان بە پوچەڵبوونەوەی پیلانی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی دەربڕی. لەوانە:
پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی نیشتمانی- نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی – پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) – پارتی کۆماریی – حیزبی رزگاری کوردستان- ژمارەیەک لە بازاریانی سلێمانی و کەسایەتیەکانی ناوچەکانی پێنجوێن – حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان – حیزبی شیوعی کوردستان….
دەقی ژمارەیەك لە راگەیەنراوی حیزبەكانی رۆژهەڵات
راگەیاندراویی بزووتنەوەی كۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی كوردستان، سەبارەت بە كردەوە تیرۆریستیەكانی ناو بارەگاكانی دووباڵی كۆمەڵە
هاونیشتیمانانی بەرێز
خەڵكی بەشەرەف و مافخوازی كوردستان
هەروەك ئاگادارن بە پێ راگەیاندراوەكانی هەردووك بالی كۆمەلەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، لە رۆژانی 7 تا 8/8/2015 بەرانبەر بە شەویی هەینی لەسەر شەممە ١٦و ١٧ی مانگی گەلاوێژ، هاوكات لەگەڵ هەۆلی ئەنجامدانی كردەوەیەكی تیرۆریستی دژ بە “رەزا كەعبی” جێگری سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، هەوڵێكی تیرۆریستی دیكە لە نێو بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێراندا ئەنجام درا، كە بەخۆشیەوە هەر دوو پیلانەكە پووچەڵ كرانەوە.
لەم پەیوەندییەدا، بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستان، زۆربەتوندی ئیدانەی ئەم كردەوە قێزەونە تیرۆریستیانە دەكات وهاوكات ڕادەگەێنێ، سەرەرای ئەوەیكە بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە یەكەم رۆژی سەرهەڵدانی ئاشكرای خۆیەوە، لەچوارچیوەی پرۆژەی ئاشتەوایی و بە مەبەستی دوورەپەرێزی لە شەر و گرژی و كاۆلكاری، بانگەوازی لەپێناۆ دەستپێكی پرۆسەی ئاشتی ودیالۆگی هەدەفمەند و مافخوازانەی كردۆتە سیاسەتی فەرمی و ئامانجی سەرەكی لە گۆرەپانی چالاكی كرداری، گووتاری، و هەروەها لە حەۆزەی سیاسەت و دیپلۆماسیدا، و هەر لەم پەیوەندیشدا بە دوورەپەرێزی لە دیپلۆماسی باۆ روولە دەرەوە، هەستاوە بە تەقوییەت و رەچاۆگرتنی دیپلۆماسی فەعال و ڕاستەوخۆ روو لە تاران، وە لەم راستایەدا دەیەوێ داخوازییەكانی ڕەوای كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان، بە بێ لایەنی سێهەم ئاراستەی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی لە تاران بكات و بەئاشكراش چەندین جار لە سەر ئەم پرسە چارەنووس سازە دانیشتنی لە گەڵ ئەحزابی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەلات و كاربەدەستانی تاراندا كردووە. بەڵام بەۆحالەش بزووتنەوە رادەگەیەبێت كە ئەم شێواز و مێتۆدە لە خەباتی ئاشتیخوازانە و سوودوەرگرتن لە مكانیزمەكانی دوونیای دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتەوایی، ئەوە ناگەێنێ كە چاۆپۆشی لە هەندێ ڕوداۆ و ڕەهەندە ناخوازراۆ و ناسیاسیەكان بكردرێت كە هەنووكە گشت دونیا دژی ڕادەوەستێتەوە، و بە چەپەڵترین كردەوەی سەردەمیانەی دەنرخێنێت، كە ئەوێش پیلان و كردەوەی تیرۆریستین كە لە جەۆهەردا، دەگەل فەلسەفە و لۆژیكی دیالۆگ و پرینسیپە ئەخلاقی و مرۆڤایەتیەكان دژاییەتیان هەیە و یەكترناگرنەوە، هەر بۆیە بەم بۆنەوە بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستان، دوبارەو چەندبارە ئەم كردەوە تیرۆریستیانە لەلایەن هەر كەس و گروپ و حكومەتێكەوە پیلانیان بۆ دارێشترابێت مەحكووم و ئیدانە دەكات و لە هەمانكاتیشدا خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە پوچەلكردنەوەی هەردووك پیلانەكە دەردەبڕێ، و هەروەها روو لە لایەنەكانی ئۆپۆزیسوێنی رۆژهەلاتی كوردستان و دەسەلاتداران لەتاران داواكار و هێواخوازیشە تابەلكوو بە هیمەت و هەۆلی دوولایەنە، خۆیان لەشەر و پێكدادانی چەكداری بپارێزن و بە گووتار و كردار زەمینەی سەرخستن و زالبوونی ئەندیشەی ئیستراتێژیكی مۆدێرن كە كولتوری هاۆژینی بەئاشتی ودیالۆگ بۆ تێكگەیشتن و پێكگەیشتنی ئاشتیخوازانە تەوسیە دەكات، بەسەر ئەندیشەی ئیستراتێژیكی سوونەتی كە كوێركوێرانە تەنیا رێگە و رێكار بۆ حەللی كێشەكان لە شەر بە هەموو گووزینە و بژاردە نا مرۆفاییەكانیدا خوولاسە دەكاتەوە، برەخسێنن. تابەلكوو لەئەنجامی سەركەۆتنی ئەم شێوازە لە خەبات و تێكگەیشتن و پێكگەیشتنە، رۆژهەڵاتی كوردستانیش بە ئاواتی لە مێژینەی خۆی بگات.
لە كۆتاییدا بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەلاتی كوردستان روو لە ئەحزاب و لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەلاتی كوردستان، سەمیمانە تەۆسیە دەكات كە مادام لۆژیكی ململانی و تەقابولی چەكدارانە، بەمەبەستی بەچۆكداهێنانی لایەنی بەرامبەر، دەستی لایەنەكان روو لەیەك، بۆ سوودوەرگرتن لەهەر گووزینە و بژاردەیەكی كارەساتساز ئاوالە رادەگرێت، كەوایە پێویستە وە دەبێ مشووری رێوشوێنی زیاتری ئەمنیەیەتی بخۆن و مادام هەنووكە لە دونیای تێلێكۆمونیكاسیۆن و سەردەمی تێكنۆلۆژیای پێشكەۆتوودا دەژین، رەوایە بەرپرسانە هەۆلبدرێت بەسوودوەرگرتن لە بەرهەمەكانی تێكنۆلۆژی و لەئەنجامدا، بە مداربەستنی ناۆخۆ و دەرەوەی بارەگاكان بە دوربینی مداربەستە، بەكردەوە هەموو جوولەیەكی مەشكوك و جێگای گوومان لەژێر چاوەدێری ٢٤ ساعەتەدا رابگرن تابەلكوو بەم كارە، لە روودان و خوولقانی فاجیحە و كارەساتی ئینسانی كە گیانی مال و مندال و خێزان بخاتە مەتەرسی مەرگ و نەمانەوە، پێشگیری عەمەلی و مەسئولانە بكردرێت.
بژی ئاشتی و ئارامی و هاۆژینی بەئاشتی
شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستان
10/8/2015 *** 19ی گەلاوێژی 1394 هەتاویی
راگەێندراوی سازمانی خەبات سەبارەت بە چەند كردەوەی ترۆریستی رژیمی ئاخوندی لە بەرانبەر هێزە تێكۆشەرە كوردستانیەكان
لە چەند رۆژی رابردووداو، دوو كردەوەی ترۆریستی بەكرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی لە بارەگاكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پووچەڵ كرانەوە
. بێگومان سیاسەتی ترۆر و كوشتاری هێزە تێكۆشەرەكانی كوردستان یەك لە سیاسەتە هەر لەمێژینەكانی سیستەمی مرۆڤ كوژی ئاخوندییە و بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد لەماوەی 36 ساڵ خەباتی شێلگیرانەی دا زۆرجار رووبەرووی سیاسەتی ترۆری… رژیمی ئاخوندان بۆتەوە.
هەر چەند لەماوەی چەند ساڵی رابردوو ئەو سیاسەتە لەراست هێزە كوردستانیەكانی كوردستانی ئێران كەمتر دەبیندرا، بەڵام لەدوای شكستە یەك لەدوای یەكەكانی دەسەڵاتدارانی ئێران لە دەرەوەی ئێران و لەناوەوەی ئێران، گەرم داهێنانەوەی ترۆری موخالفانی رژیمی ئێران چاوەروان كراو بوو. ئەو هەوڵە ترۆریستیانە زەنگی ئاگادار كردنەوەێكە بۆ هەموو تێكۆشەران و هێزە دژبەرەكانی ئێران كە پێویستە لەراست ئەو قۆناغە نوێیە وریاتر و لەسەر هەست تر و یەكگرتوو تر بین.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ چووچەڵبوونەوە و سەرنەكەوتنی پیلانگیرییەكانی رژیمی ئاخوندی ئەو كردەوە ترۆریستیانە بە توندی مەحكووم دەكات و داوا لە سەرجەم لایەنە پێوەندیدارەكانی هەرێمی و جیهانی دەكات لەراست ئەو سیاسەتە چەپەلەی دەسەلاتدارانی رژیمی ئاخوندی بێدەنگ نەبن و لەگەڵ ئەوەش دا باشترین و خێراترین چارەسەر بۆ بەرەورووبوونەوە لەگەڵ ئەو جۆرە كردەوانە لەیەكریزی و یەكگرتوویی هێز و سازمانە خەباتكارەكانی كوردستانی ئێران دەبینێ.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
19ی پووشپەری 1394
راگهیاندنی دهبیرخانهی كومیتهی ناوهندی كۆمهڵه به بۆنهی دوو ههوڵی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی له ههریمی كوردستان
ئاگادار بووین كه نیوهشهوی رۆژی شهممه ١٧ی مانگی گهلاوێژ، ههوڵێكی تیرۆریستی بهمهبهستی تیرۆری رهزا كهعبی جێگری سكرتێری گشتی رێكخراوی زهحمهتكێشانی كوردستان، پووچهڵ كرایهوه. ههروهها شهوی دواتری، ههوڵێك بۆ تهقاندنهوهی ناوهندێكی چالاكی رێكخراوی شۆڕشگێڕی زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێرانیش بێ ئاكام مایهوه.
له یهكهم ههوڵدا بۆ تیرۆری رهزا كهعبی جێگری سكرتێری رێكخراوی زهحمهتكێشانی كوردستان له مقهڕی ئهم حێزبه له “بانه گهوره”، بهكرێگیراوێكی رژیم كه نفوزی كردبووه ناو ئهم رێكخراوهیه، دهوروبهری نیوهشهوی رۆژی شهممه ههوڵی دا رهزا كهعبی له ژوورهكهی خۆیدا به دهمانچهیهكی بێدهنگ، تیرۆر بكات. كاردانهوهی خێرای رهزا كهعبی، ئهم ههوڵه پووچهڵ دهكاتهوه بهڵام بهكرێگیراوهكهی رژیم دهمانچهكهی بهجێدێڵێت و خۆی له شوێنهكه دهرباز دهكات. له ههوڵی دووههمدا بڕێكی زۆر مهوادی تهقهمهنی له چهند شوێنی ناوهندێكی چالاكی رێكخراوی شۆڕشگێڕی زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێران له زڕگوێزهڵه، له رێگای ئهندامێكی خۆیانهوه كه بهكرێگیراوی رژیمی كۆماری ئیسلامی بووه، له چهند شوێن به شێوهی تهڵه دادهنرێت. وادیاره بڕیاربووه له رێگای دوورهوه و به موبایل و له كاتێكدا كه كۆبوونهوهیهك لهو شوێنه بهڕێوهبچێت، بتهقێندرێنهوه. پێش روودانی تهقینهوهكه پیلانهكه ئاشكرا دهبێ و بۆ پووچهڵ كردنهوهی تهقهمهنییهكان، تیمێكی ئاسایشی شاری سلێمانی دهگاته شوێنهكه و تهقهمهنییهكان لهكار دهخهن. بهمجۆره به خۆشیهوه هیچ كام لهم دوو ههوڵه تیرۆریستیهی رژیمی كۆماری ئیسلامی به ئاكام ناگات و پووچهڵ دهبێتهوه.
ئهوه یهكهم جار نییه كه رژیمی كۆماری ئیسلامی له دهرهوهی وڵات و به پلانی تیرۆریستی هێرش دهباته سهر ههڵسووڕاوانی نهیاری سیاسی خۆی و ههوڵی تیرۆر كردنیان دهدات و كۆمهڵانی خهڵك له ههموو جیهان لهگهڵ كارنامهی ئهم رژیمه لهم بابهتهوه ئاشنان. ئێمه ئهم كردهوه جهنایهتكارانهی رژیمی كۆماری ئیسلامی بهتوندی مهحكوم دهكهین و خوازیاری ههڵوێستی راشكاوانهی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهمبارهوهین.
دهبیرخانهی كومیتهی ناوهندی كۆمهڵه
ریكخراوی كوردستانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران
١٠ی ئووتی ٢٠١٥ی زایینی
١٩ی گهلاوێژی ١٣٩٤ی ههتاوی
بەیاننامە یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پیلانە تیرۆریستیەکان لە ئۆردووگاکانی کۆمەڵە
تیرۆر بە هەموو شێوەیەك مەحكوومە
بە پێی ڕاگەیانراوەكانی كۆمەڵەی شوڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی كردەوەی تیرۆریستی جۆراوجۆری تەقاندنەوە و كوشتنی سەركردایەتی و ئەندامانی هەردوو ئەو حیزبانە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دراوە بەڵام بە خۆشحاڵیەوە ئەو پیلانە نەگریسە تیرۆریستیە سەری نەگرتووە و توانراوە دەسبەجێ پووچەڵ بكرێنەوە.
داگیركەرانی كوردستان دەبێ لەوە تێگەیشتبن كە نێزیك بە سەدەیەك كوشتن و تیرۆر و بە كار هێنانی زۆر و هێز نەیتوانیوە بزوتنەوە رزگاری خوازیەكانی گەلی كوردستان بە چۆك دا بێنێت و هەڕەشە و ترساندن نەتەنیا كاری لە سەر هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی گەلی كورد نەكردووە بەڵكوو بە پێچەوانەوە ورەی خەبات و تێكۆشانی ئەو هێزانەی زیاتر كردووە و مێژووی ئەو بزوتنەوانەی گەلی كورد شایەتی ئەم ڕاستیەن، هەر بۆیە پێویستە داگیركەرانی كوردستان چی دیكە بە هەڕەشە و هێز و تیرۆر و كوشتن، هەوڵی خۆسەپاندنی زیاتری خۆیان لە سەر ئیرادەی گەلی كورد نەدەن چوونكوو ئەوە بە تەجرووبە و بە شایەتی مێژوو شكستی هێناوە و ئەو ستراتیژە ناتوانێت ئەنجامی دڵخوازی ئەوانی لێ بكەوێتەوە، هەر بۆیە پێویستە داگیركەرانی كوردستان ستراتیژی ئاشتی و ڕێگەچارەی دیالۆگ و وتووێژ بۆ چارەسەری كێشەكان بگرنە بەر و ئیرادەی خۆیان نە بۆ لە ناو بردنی ئیرادەی گەلی كورد بەڵكوو بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلان لە هەرێمەكەدا بگرنە بەر و مافە ڕەواكانی گەلی كوردیش دەبێت بە ڕێگە چارەی ئاشتیانە دابین بكرێت و كۆتایی بە سەدەیەك لە خوێن ڕشتن و ناكۆكی بهێنرێت.
وەك یەكێتیی دیموكراتی كوردستان هەر جۆرە كردەوەیەكی تیرۆریستی ئیدانە دەكەین و هاوسۆزی خۆمان بۆ هاوڕێیانمان لە كۆمەڵە ڕادەگەیەنین و دڵنیاین كە هیچ كردەوەیەكی قیزەونی تیرۆریستی ناتوانێت كاریگەری نەرێنی لە سەر باوەڕی و ئیرادەی گەلەكەمان بێنێت و هەردەم ئازادیخوازانی گەلەكەمان سوورتر دەبن لە سەر بە دەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان و گەیشتن بە ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی.
یەكێتیی دیموكراتی كوردستان
10/8/2015 زایینی
19/5/1394 هەتاوی
كۆمەڵێك لە دۆستان و هەوادارانی كۆمەڵە لە شاری سەوڵاوا
هاوڕێیانی خۆشەویست
دڵسۆزانی كۆمەڵە بنەماڵەی هاوڕێیانی پێشمەرگە
ئێمەیش وەك هەموو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە رۆژی شەممەدا هەواڵێكی دڵتەزێنمان پێگەیشت كەسەرتاپا جەستەمانی سڕو بێدەنگ كرد.
هەوڵی وەها گەورەو كارەساتبار لە ئەگەری روودانی هەم بۆ ئێمە وەك كۆمەڵەییەكان لە ناوخۆی كوردستان و هەم بۆ ئێوەیش لە ئۆردووگای ناوەندیی و سەرجەم بزووتنەوەی شوڕشگێڕانەی كوردستان كۆستێكی گەورە دەبوو كە قەرەبووكردنەوەی بەو ئاسانیە نەدەبوو.
ئێمە لەگەڵ رژیمێكی دڕەندەی وەك كۆماری ئیسلامی بەرەو روین كە دەبێت خۆمان ئامادە بكەین بۆ هەر ئەگەرێكی چاوەڕوان نەكراو.
خەڵكی شاری سەوڵاوا بەدرێژایی مێژوو ئەو شانازیەمان بووە كە درێژەدەری رێبازی كۆمەڵەو رێبەرانی خۆشەویستمان وەك كاك فواد موستەفاسوڵتانی،حەمە حسەین كەریمی ،د.جەعفەر و خانەی موعینی و سەدان تێكۆشەری گیانبەختكردووی كۆمەڵە بین.
بە لە بەرچاو گرتنی بارودۆخی رژیمی تیرۆریستی ئیسلامی لەم سەردەمەو لە داهاتوودا ئەوە نیشان دەدات كە جارێكی دیكە دەستی رەشی تیرۆر بە سەر هەرێمی كوردستاندا بەتایبەتی بۆ ئێمەی كۆمەڵە لە ئارادابێت.
بەو بۆنەوە داواكارین وەك ئەمجارەش بە وریاییەوە هەوڵ بدەن كە پیلانە دژە ئینسانیەكانی رژیمی ئیسلامی پوچەڵ بكەنەوە.
هەموو خائینان و خۆفرۆشانی ناوخۆیی ئاگادار دەكەینەوە كە تۆڵەی جەماوەر بەسەبرەو هیچ تاوانبارێك ناتوانێت تاسەر درێژە بە ژیانی سەرشۆڕانەی خۆیان بدەن.
مەرگ و نەمان بۆ رژیمی ئیسلامی
بژی هێزی لەبن نەهاتووی كرێكاران و زەحمەتكێشان
كۆمەڵێك لەدۆستان و هەوادارانی كۆمەڵە لە شاری سەوڵاواو ناوچەی شامیان
رێكەوتی 20/گەلاوێژی 1394ی هەتاوی
پەیامی كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بە بونەی هەوڵە تیرۆریستیەكانی رژیم
لە ماوەی ئەم چەن ساڵەی ڕابردوودا هەندێك گۆڕانكاری لە پارچەكانی دیكەی كوردستان(باكوور، باشوور، ڕۆژئاوا) هاتووەتە ئاراوە و كێشەی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەروەها ئاستی جیهانیشدا پێی ناوەتە قۆناغێكی دیكەوە.دیارە هەركام لە پارچەكانی باشوور،باكوور و ڕۆژئاوا لەم چەن ساڵەدا ئەتوانین بڵێین هەندێك دەسكەوتیان لێ كەوتووەتەوە و تەنها ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە كە بە نیسبەت بەشەكانی دیكەوە بێدەنگی هەڵبژاردوە.
لەم ماوەیەدا كە كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ گرووپی ١+٥دا ڕێكەوتووە و خەریكە فشارە دەرەكییەكان لەسەر خۆی كەم دەكاتەوە، هەروەها حزبە ڕۆژهەڵاتییەكانیش كە دیارە لە هەوڵی ئەوەدان خەبات لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ببەنە قۆناغێكی دیكەوە و لەو مەنگییەی كە ڕژیم لە ماوەی ئەم چەن ساڵەدا بەسەریدا سەپاندووە دەر بێنن.
هەر بۆیە ڕژیم بەپێی ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە ناوچەكەدا هاتووەتە ئاراوە، ئەو مەترسییەی بە نیسبەت خۆیەوە هەست پێ كردووە و دیسان دەستی داوەتە كاری چەپەڵی هەمیشەیی خۆی، واتە تێرۆر و تەقینەوە و زەختوگوشاری سێدارەش بۆ چالاكانی ناوخۆ.
ئەمجار هەوڵی ڕژیم بۆ تێرۆری كەسایەتیی سیاسی و جێگیری سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كاك ڕەزا كەعبی، و هەروەها هەوڵی تەقاندنەوەی بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كورستانی ئێران.
دیارە ئەم پیلانە نگریسە بە هاوكاریی چەن خۆفرۆشێك هەوڵی بۆ دراوە كە بەخۆشحاڵیەوە هیچكام لەو دوو پیلانەی ڕژیمی خوێنڕێژ نەگەیشتە ئەنجام.
ڕژیمی كۆماری سێدارە و تێرۆری ئیسلامیی ئێران ئەمە یەكەمجاری نییە كە بەجێگەی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی داخوازییەكانی گەلی چەوساوەی كوردی ڕۆژهەڵات دەستت دەداتە تێرۆر و شەهیدكردنی كەسایەتییە ناسیاو و تێكۆشەرانی كورد.
لەوانە: د.عەبدوڕڕەحمانی قاسملوو، د.سادقی شەرەفكەندی و كاك سدیقی كەمانگەر و چەندین تێكۆشەری دیكە و سەدان پێشمەرگەی بەئەمگ بە رێبازی ئازادی.
هەر بەو بۆنەوە ئێمە وەكوو كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان ئەم كردەوە قیزەونانەی ڕژیمی تێرۆر و سێدارە مەحكووم دەكەین و پێی ڕادەگەیەنین كە ڕۆڵەكانی كورد هیچكات بە كوشتن و لەناوبردن و ئەشكەنجە و تێرۆر و تەقینەوە لە ڕێبازیان وەرناگەڕێن و ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهەستێكی بەخورۆشترەوە ئەم ڕێگایە دەپێون.
هەروەها ڕژیم پێویستە ئەوەش بزانێ كە چی دی ئەم كردەوانە ناتوانێ ئێمە لە داخوازییەكانمان پاشگەز بكاتەوە. حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان وان لە نێو دڵی خەڵك و جەماوەردا و پێوسیتە ڕژیم باش بزانێ كە ئێمە بەدرێژایی مێژوو ئامادەی گیانبەخت كردن بووین لە ڕێگای گەیشتن بە ئازادی و تا بەدیهاتنی واز ناهێنین.
سەركەوتن بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی كورد
كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان