بە بۆنە شەهیدبوونی چوار ژینگە پارێزی مەریوان
هەواڵی گیانبەختکردنی چوار چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی مەریوان،وەک هەواڵێکی زۆر ناخۆش و جەرگبڕ دڵی هەموو مرۆڤێکی هەژاند.بە بڕوای ئێمەکۆماری سێدارەی ئێسلامی هۆکاری سەرەکی ئەم کارەساتەیە. شاری مەریوان وەک مەڵبەندێکی خەباتی مەدەنیی و جەماوەریی ئەمڕۆ لە ساڵیادی تیربارانکردنی 9 ڕۆڵەی تێکۆشەری خۆی لە هاوینی 58 تازیەبار بوو کەچی خەم و ئازارێکی نوێ باڵی بە سەر شار داگرت. ئەمرۆ چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزانی بە هەست و زەحمەتکێشی مەریوان کە لە ماوە ئەم چەن ساڵە زۆر هەوڵیان بۆ پاراستنی ژینگە داوە کەوتنە بەر بڵێسەی ئاگری ڕق و قینی دۆژمنی مرۆڤایەتی و سرووشت و گیانی ئازیزیان لە ڕێ کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستان بەخت کرد.
بۆیە ئەرکی سەر شانی کۆمەڵانی زەحمەتکێش و جەماوەری خەڵکی کوردستان بە گشتی و شاری داهێنانە جەماوەرییەکان( مەریوان)ەبە پیێ پێویست وەک هەمیشە هەڵوێست و کاردانەوەیان لە دۆخە هەستیارەیش هەبێ و بە چەپکە گوڵی سوور و بە بەشداریی جەماوەریی رێز لە گیانبەختکردووانی ژیان و ژینگە بگرن و بە مانگرتنی جەماوەریی ناڕەزایەتی خۆیان بۆ مەرگی ژینگە و ژیان و، گیانبەختکردووانی ئەم ڕێگەیە دەربڕن.مەرگ و نەمان بۆ رژێمی ئیسلامی دژە ژیان
یادی گیانبەختکردووانی نوێی کوردستان بەرز و بەرێز بێت!
تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_ مەریوان 1397/6/4