بەبۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی حاج سمایل ئاغای ئێلخانیزادە، بەڕێز جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (KCK) پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئێلخانیزادە دەكات.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێز/ عومەر ئێخانیزادە
سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
دڵگرانبووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (حاجی سماعیل ئیلخانی زادە) باوكی بەڕێزتان، هیوادارین ئەمە دوا كۆستی بنەماڵەی بەڕێزتان بێتو سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی ئێوەو تەواوی گەلی كورد لەهەر چواربەشی كوردستانو بەتایبەت رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین.
حاجی سماعیل ئێلخانیزادە لەتەمەنی خۆیدا وەك تێكۆشەرێك بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدا بوو كە خزمەت بە گەلەكەی بكاتو هیچ كاتێك لە ژێر زوڵمو زۆرداریدا كۆڵی نەداوەو خزمەتی بە گەلەكەی كردوە. جارێكی دیكە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوەو گەلی كورد دەكەم.
جەمیل بایك
هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (KCK)
22.05.2016