بەبۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی حاج سمایل ئاغای ئێلخانیزادە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامی سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئێلخانیزادە كرد.
لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشیو هاوخەمی خۆی ئاراستەی هاوڕێ عومەرو بنەماڵەی ئێلخانیزادە كرد.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەروەها بە ئاماژە بە رۆڵو پێگەو كەسایەتی سمایل ئاغا، خۆی بەشەریكی خەمی هاوڕێ عومەر زانیو هیوای شادی رۆحی كۆچكردوو و تەمەندرێژی بۆ بنەماڵەی ئێلخانیزادە خواست.