بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زاینیی کاک عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سکرتێری گشتی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کورد لە سوریە ، دوای ساڵانێکی زۆر خەباتی سیاسی لەتەمەنی ٨٤ساڵیدا لەشاری قامیشلۆ ماڵئاوایی لەژیان کرد.
کاک عەبدولحەمید دەروێش لەساڵی ١٩٥٧ی زاینیی یەکێک لە ئهندامانى دهستهى دامهزرێنهرى پارتى دیموكراتى كورد له سووریا بووە و ساڵی ١٩٦٢یش پارتی دێموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سووریا دامەزراند.
خەباتکارێکی ماندوونەناس و تێکۆشەر بووە لەپێناو بەدیهاتنی ئامانجەکانی گەلی کورد لەکوردستانی ڕۆژئاوا و تەنانەت چەندین جاریش لەلایەن ڕژیمی بەعسی سووریەوە دەستبەسەر و زیندانی کراوە.
هاوکات دۆست و هاوڕێی دڵسۆزی خەباتی گەلی کورد لەکوردستان ڕۆژهەڵات بوو.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ڕێز دەگرێت لەساڵەها خەبات و تێکۆشانی کاک «عەبدولحەمید دەروێش »و بێگومان مەرگی ئەم تێکۆشەرە دێرینە، ئێمەی خەمبار کردووە و هەروەها خەسارێکیشە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لەکوردستانی ڕۆژئاوا، ئێمە بەم بۆنەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٤ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٩ی زاینیی